٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٧

ژمارێک لە شارومەندانی سووری بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە دەورووبەری پێتەختی سووریا کوژران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـڕۆژی یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە گەڕەکی"کوع سودان" لە ناوچەی سەیدە زێنەب(س) لە دەورووبەری دەمشقی پێتەختی سووریا پتر لە١٢ کەس کوژران و لانیکەم چل کەسیش بریندار بوون.

حکومەتی سووریا ، پەلاماری ڕەشەکوژانەی دەورووبەری دەمشق کە کوژرانی ژمارێک شارومەندی سووری لێکەوتەوە، شەرمەزار کرد.

حکومەتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا تەقینەوەی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لەنێزیک گڵکۆی حەزرەتی زێنەب(س) لە دەورووبەری دەمشقی بەکردەیەکی ترسه‌نۆکانه‌ ناوبردو ڕایگەیاند: تیرۆریستان پاش سەرکەوتنی بەردەوامی سوپا لە بەرەنگاربوونەوەی ئەوان، هەستی بە شکست کردووەو بۆ بەرزکردنەوەی ورەی خۆی، وەها کردەیەکی تاوانکارانەیان ئەنجام دا.

حکومەتی سووریا لەو بەیاننامەیەدا بەراگەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی ئەو وڵاتە هەروا درێژە دەدەن بەهەوڵی خۆیان بۆ جێگیرکردنی ئاشتی و سەقام لە سووریا، جەختی کرد؛ هێزەکانی سووریا هەتا ئازادکرانی بست بە بستی خاکی خۆیان درێژە دەدەن بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.